لە تەمەنی 93 ساڵیدا

هونەرمەند سەید عەلی سەردەشتی کۆچی دوایی کرد

+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

هونەرمەند سەید عەلی سەردەشتی لە غەریبی لە وڵاتی سوید دوای ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

مەسعود مەلازادە، هونەرمەند و هاوڕێی دێرینی بە 964ـی وت، سەید عەلی سەردەشتی لە تەمەنی 93 ساڵی کۆچی دوایی کرد، چەند ساڵێکە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و نەخۆشییەوە بەردەوام لە نەخۆشخانە دەمایەوە، توانای ناسینەوەی هاوڕێ و ئازیزانیشی زەحمەت بوو.

سەید عەلی سەردەشتی  خەڵکی گوندی قۆزلی شاری سەردەشت رۆژهەڵاتی کوردستانە، بریار وایە هەر لە وڵاتی سوید تەرمەکەی بەخاک بسپێردرێت.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

هونەرمەند سامان زیرەک کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند سامان زیرەک کۆچی دوایی کرد