خاوەنەکی دەڵێ ژەهراوی کراون

لە گوندێکی ئامێدی 30 سندوق مێش هەنگ مرداربوونەتەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە گوندی هەڤەندکا لە سنووری قەزای ئامێدی، زیاتر لە 30 سندوق مێش هەنگی، مێشوانێکی دەڤەرەکە ژەهراوی بوون و مردوون، مێشەوانەکەش دەڵێت، ژەهراوی بوونەکە دەستی لە پشتە و زیاتر لە دوو هەزار و 500 دوڵار زیانم پێ گەیشتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.4.10، خاوەنی هەنگەکان “مێشەوانەکە” رۆشتووە لەناو زەوییەکەدا لە گوندی هەڤەندکا کاری رۆژانەی خۆی رایی بکات، بەڵام بینیویەتی کە هەنگ لەناوەوە و دەرەوەی سندوقەکان مردوون و دواتر بۆی دەرکەوتووە ژەهراوی بوون، هاوڵاتییەکی گوندەکەش گرتەڤیدیۆیەکی بۆ 964 ناردووە.

خاوەنەکەی گومانی لە مردنی مێش هەنگەکان هەیە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە کێ ئەو کارەی کردووە.

رەجەب هەڤەندیکی، خاوەنی هەنگەکان لەدەڤەری بەرێگارەی بە 964ـی وت، دوێنێ سەردانی هەنگەکانم کرد، تەندروست بوون و هیچ نەخۆشییەکیان نەبوو. بەڵام ئەمڕۆ کە چوومە سەر زەوییەکەم بینیم زۆربەی هەنگەکان ژەهراوی بوون مردوون، وە هەندێکیان نەخۆش و لاواز بوون.

رەجەب، زیاترە لە 30 ساڵە کاری مێش هەنگی دەکات، وەک خۆی باسی دەکات، یەکەمجارە ئەو حاڵەتە لەلای رووبدات. وە وتی، ئەوە لەلایەن کەسێکەوە بەدەست ژەهریان پێدڕاوە، بەڵام تا ئێستا نازانین کێ ئەو کارە کردووە.

تۆڕی 964 سۆراغی بابەتەکەی لەلایەن ئیدارییەکانی ناوچەکە کرد، تائێستا سکاڵا لەسەر رووداوەکە تۆمار نەکراوە، لەگەڵیدا بەهۆی تازەیی رووداوەکە، هیچ کەس لەلایەنە ئەمنی و ئیدارییەکان قسەیان لەسەر رووداوەکە نەکرد.

بەوتەی خاوەنەکەی، زیاتر لە 60 سندوو مێش هەنگی هەیە، هەریەکێکیان نرخەکەی بە 100دۆلارە و لەو رێژیەش 30 سندوق مێش هەنگی ژەهراوی بوون، بەوەش زیاتر لە دوو هەزار و 500 دولار خاوەنەکەی زەرەرمەندبووە. گوندی هەڤەندکا دەکەوێتە دەڤەری بەرێگارە لەسنووری قەزای ئامێدی، خەڵکەکەی بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سەرقاڵن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

مێشهەنگەکانی ئاکرێ لەباڵ کەوتوون

مێشهەنگەکانی ئاکرێ لەباڵ کەوتوون

مێشهەنگوینەکان یارییەکەیان تێکدا

مێشهەنگوینەکان یارییەکەیان تێکدا