ئەمساڵ 17ـەهەمین خولیەتی
سەردانیكاران پێشانگای كتێبی هەولێر بە تایبەت و جیاواز وەسف دەكەن
964+
ژووری هەواڵ
رۆشنبیران و هونەرمەندان و نووسەر و هاوڵاتیانى هەرێمی كوردستان رای جیاوازیان هەبوو لەسەر 17 ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، بەڵام هەموویان كۆك بوون لەسەر ئەوەی ئەم پێشانگایە زۆر دڵخۆشكەرە و نیشانەی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستانە
سەردانیكارانی پێشانگاكە بۆ 964 دووان و دەڵێن: ئێمە هەفتەیەكە خۆمان ئامادە كردووە بۆ كردنەوەی ئەم پێشانگایە و كتێبێكی زۆریان كڕیوە و زۆر دڵخۆشكەرە و خۆزگە دەخوازن لە ماوەی ساڵێكدا پێنج بۆ شەش جار بكرایەتەوە و سوودێكی زۆری هەیە بۆ هاوڵاتیان و كتێبيان به چارەسەرێكی رۆحی ناوبرد.
پێشانگاى نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بە گشتی زۆر باشە و هانی هەموو هاوڵاتیان هەرێمی كوردستان دەدەم بۆ خوێندنەوەی كتێب… ژيان بەبێ كتێب ناكرێت… شتێكی زۆر جیاواز و تایبەتە… بونی پێشانگا لە هەر شوێنێك نیشانەی پێشكەوتنە… سەردانیكارانی پێشانگاكە وایان وت.