"کامێراکان بوونەتەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی مردن بە رووداوەکانی هاتوچۆ"

هەر ماتۆڕێک لە هەر ناوچەیەکی کوردستان ژاوەژاو بکات دەستی بەسەردادەگیرێت

964+

شۆڕش قادری

هاتوچۆی هەرێم سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان راسپارد، دەستبەسەر ئەو ماتۆڕسکیلانەدا بگرن کە ژاوەژاو دەکەن و خەڵکی هەراسان دەکات،  دەشڵێت، بە دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی، رێژەی مردن و برینداربوون بە رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەموو کوردستان کەم بووەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەڕێوەبەری هاتوچۆکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرانی بەشی مۆڵەت و سەرپەرشتیارانی هۆبەکانی مۆڵەتی شوفێری، ئەنجام دراوە و تیایدا چەند بابەتێکی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ  و لێپێچینەوە لەو کەسانەی سەرکێشی دەکەن، تاوتوێ کراون.

باس لەوەشکراوە کە رێکەوتن کراوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن کە دەست بکەن بە تۆمارکردنی ماتۆرسکیلەکانیان لە بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ و هێنانی ماتۆری بێدەنگ و کارەبایی بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاو کە بوونەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان، بەڕێوەبەرانی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارەکانیش راسپێردراون کە دەست بگرن بەسەر هەر ماتۆرسکیلێک کە دەستکاری دەنگی کردووە و خەڵک هەراسان دەکات، رێگریش لەو ماتۆرسوارانە بکەن کە لەسەر شەقامەکان نمایش دەکەن و سەرکێشی دەکەن، هەر ماتۆرسکیلێک تۆمارکراو نەبێت و تابلۆی نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی دەستکەوتیان هەبووە و بوونەتەوە هۆی کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و مردن و بریندار بوون لە هەموو ناوچەکانی کوردستان.

لە عێراق بۆ ماوەى 90 رۆژ ماتۆڕسکیلەکان دەستیان بەسەردا ...

لە عێراق بۆ ماوەى 90 رۆژ ماتۆڕسکیلەکان دەستیان بەسەردا ناگیرێت

هاتوچۆی خورماتوو داوای داخستنی دوکانەکانی فرۆشتن و چا...

هاتوچۆی خورماتوو داوای داخستنی دوکانەکانی فرۆشتن و چاککردنەوەی ماتۆڕسکیل دەکات