104%ـی باج دەخرێتە سەر چین

سەپاندنی باجى گومرگی ئەمریکا بەسەر وڵاتاندا دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە سەپاندنی باجى زیادەى گومرگی ئەمریکا چووە بوارى جێبەجێکردنەوە و دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، 104%ـى باج دەخرێتە سەر کاڵا چینییەکان، چینیش لە وەڵامدا بڕیاریدا بەڕێژەى 34٪ بخاتە سەر کاڵاى ئەمریکى.

راستەوخۆ لەدوای سەپاندنی باجە گومرگییەکان نرخى نەوت ڕێژەى 4%ـى بەهاکەى لە دەستدا و پشکى بازاڕە داراییەکانیش لە ژمارەیەک وڵاتى ئاسیا دابەزین.

بەگوێرەی ئامارەکان کە لەلایەن ئاژانسى رۆیتەرز بڵاوکراوەتەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ پشکى بازاڕە داراییەکان تایوان بەڕێژەى 5.8%، ژاپۆن بەڕێژەى 5%، دابەزین هاوکات نرخى نەوتیش کە چەند رۆژێکە رووى لە دابەزینە ئەمڕۆ نرخەکەى بەڕێژەى 4% دابەزى.

بەگوێرەی پلانەکەی ئیدارەی ئەمریکا، سەپاندنى باجەکان بەرهەمى 60 هاوبەشى بازرگانى ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

جگە لە چین، رێژەی باجەکان 10% بۆ 49% دەسەپێنرێن و هاوبەشە بازرگانییەکانى ئەمریکاش هۆشداری دەدەن لە سەرهەڵدانى جەنگێکى بازرگانى.

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئیمارات دوو ملیار دۆل...

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئیمارات دوو ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە