نرخی نەوت کەمێک دابەزی
لەدواى بڕیارەکەى ترەمپەوە سەروو 15 دۆلار دابەزیوە
ئەوەى لە نرخى نەوتدا روودەدات داڕمانە نەک دابەزین
964+
وریا فەتاح
دواى ئەو دابەزینە خێرایەى لە چەند رۆژى رابردوودا لە نرخى نەوت روویدا، ئەمڕۆ جارێکى دیکە بەخێرایى دابەزى و لە دواى کۆرۆناشەوە یەکەمجارە دەگاتە ئەو ئاستە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.4.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بە 65 دۆلار و شتێک بوو.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 57 دۆلار و 02 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ماوەى یەک هەفتەدا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلارى لێبووەتەوە.
دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو ترەمپ بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوت بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.
لە 2021ـەوە تائێستا نرخى نەوت بۆ ئەم ئاستە نزمە دانەبەزیوە.
ئەمەر نرخى نەوتە لە هەمان رۆژى 5 ساڵى رابردوو:
9.4.2020 نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 36 دۆلار بوو.
9.4.2021 نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 59 دۆلار بوو
9.4.2022 نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 102 دۆلار بوو
9.4.2023 نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 80 دۆلار بوو
9.4.2024 نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 90 دۆلار بوو
9.4.2025 نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 60 دۆلار بوو
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.