ئەو رژێمەى هەموو سەرکوتکارییەکى تاقى کردەوە

22 ساڵ لەمەوبەر بتەکە کەوت

964+

وریا فەتاح

22 ساڵ لەمەوبەر، بتى دیکتاتۆرییەتى رژێمى پێشووى بەعس لە عێراق، رووخا. رژێمێک هەموو جۆرە سەرکوتکارییەکى دژى گەلانى عێراق تاقى کردەوە، هەر لە ئەنفال و کیمیاباران، تا زیندان و ئەشکەنجە.

مێژووەکە دەگەڕێتەوە بۆ 19.3.2003، کاتێک پڕۆسەى ئازادى بە ڕابەرایەتى ئەمەریکا و وڵاتانى هاوپەیمان بۆسەر عێراق دەستیپێکرد، دواتر بە رووخانى رژێمى بەعس لە 9.4.2023 کۆتایى هات و لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا پەیکەرەکە کەوت.

22 ساڵە بەعس لە عێراق رووخاوە، لەگەڵ ئەوەشدا میرات و کاریگەرییەکانی هێشتا لە دیمەنی هاوچەرخی عێراقدا دیارە، ئەوەش چ لە رێگەى ئەو کاولکارییەى ئەنجامیداوە، یان ئەو تاوانە جۆراوجۆرانەى کردوونى، رەنگە کراسى رەشى ژنێکى گەرمیانى باشترین نمونەى ئەو دیمەنەبێت کە پێمان بڵێت، بەعسى چى ئەنجامداوە.

لەدوای 22 ساڵ لە رزگارکردنی عێراق لەژێر دەستی رژێمی پێشوی سەدام حسێن، ململانێ سیاسییەکانى ئێستا و بونی ژمارەیەکی زۆر هێز و ملیشیا چەکدارەکان، یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی وڵاتان، گەندەڵی دارایی و ئیداری و چەندان گرفتی دیکە، عێراقی دەردەدارکردوە.

لە نوێترین ریزبەندى وڵاتانى جیهان لەرووى شەفافى و گەندەڵییەوە کە رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى بۆ ساڵى 2024 بڵاویکردووەتەوە، عێراق ریزبەندى 140ـەمینى گرتووە لە نێو ئەو 180 وڵاتەى لە راپۆرتەکەدا هاتوون، واتا تەنیا 39 وڵات لە عێراق وەزعیشان باشترە.

22 ساڵ بەسەر پڕۆسەى ئازادی دا تێدەپەڕێت

22 ساڵ بەسەر پڕۆسەى ئازادی دا تێدەپەڕێت