کوڕی تەڵعەت نوری کۆچکردوو وادەڵێت
“ماوەی چوار رۆژە مۆبایلی داخراوە و تازە دەزانین مردووە”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 8.4.2025 دەنگۆی گیان لەدەستدانی فۆتۆگرافەری وەرزشی شاری هەولێر تەڵعەت نوری بڵاوبووەوە، خانەوادەکەشی ئاگاداری مردنەکەی نەبوون دواتر بە نوسراوێکی فەرمی لە وڵاتی ئێران پشتڕاست کراوەتەوە.
موحەمەد نوری کوڕی ئەو فۆتۆگرافەرە بە 964ـی وت، کاتژمێری 4:00ـی بەیانی رۆژی هەینی باوکم سەفەری وڵاتی ئێرانی کردووە، بەڵام دوو رۆژە موبایلەکەی داخراوە، ئەمڕۆ هەواڵی گیان لەدەستدانیمام پێ گەیشتووە”.
باسی لەوەشکرد، برا گەورەکەی بەنیازە کەمێکیتر سەفەری وڵاتی ئێران بکات بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە هەواڵی گیان لەدەستدانی، باوکیان هیچ نەخۆشیەکی نەبووە، “باوکمان بە پاس دەچوو بۆ شاری تەبرێز لەوێوەش بۆ شاری مەشهەد”.
وتیشی، “باوکمان دەچوو لە شاری مەشهەدی وڵاتی ئێران تەسبیح و ئەنگوستیلەی دەهێنا بۆ ئەوەی کرێی خانوو خەرجی ماڵەوەی پێ دابینبکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی