عه‌ره‌بانه‌ن بۆ تەمەنی جیاواز
رێكخراوێك پێداویستى جۆراوجۆر بۆ سه‌نته‌رى ئۆتیزمى هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێك له هه‌ڵه‌بجه چه‌ند پێداویستییه‌كى جۆراوجۆر ده‌به‌خشێته سه‌نته‌رى ئۆتیزمی ئه‌م پارێزگایه و لێپرسراوى سه‌نته‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت، یه‌كه‌مجاره ئه‌م رێكخراوه پێداویستیان پێ ببه‌خشێت.
ئاوارە نه‌ورۆز، لێپرسراوی سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت له هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، رێكراوه‌كه چه‌ند پێداویستییه‌كی پێشكه‌ش به سه‌نته‌ركه‌یان كردووه به‌تایبه‌تیش بۆ به‌شی شیاندنى سه‌نته‌ر.
وتیشی “یه‌كه‌مجاره ئه‌م رێكخراوه پێداویستی پێشكه‌ش به سه‌نته‌ره‌كه‌مان ده‌كات”.
پێداویستیەکان بریتین له دوو دانه cp wheelchair ، پێنج دانه child walker 4 wheel و دوو دانه‌ش له child active wheelchai .
ئه‌و پێداویستیانه‌ى دابینكراون بریتین له عه‌ره‌بانه‌ى جۆراو جۆر بۆ ته‌مه‌نى جیاواز بۆ تووشبوانى نه‌خۆشی ئۆتیزم.