فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان:

“ئەو فەرمانبەرانەی دەستلەکارکێشانەوەیان راگەیاند پێشتر لەکار لابراون و قسەکانیشیان تۆمەتی هەڵبەستراوە”

964+

شۆڕش قادری

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەهۆی گەندەڵی سەرۆکی رێکخراوەکەیان دەستلەکاردەکێشنەوە، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەکار دوورخراونەتەوە و قسەکانیشیان تۆمەتی هەڵبەستراون و رەتیاندەکەنەوە.

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “سەبارەت بەو پرێس کۆنفراسە رۆژنامەوانیەی کە رۆژی 6.4.2025 ئەنجامدرا لەلایەن چەند فەرمانبەرێکی فەرمانگەکەمان کە پێشتر بەخشراو و لادراون لە پۆستەکانیان بە فەرمانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 996 لە رۆژی 13.3.2025، بە نەفەسێکی نابەرپرسانە و دوور لە نەریتی دامەزراوەیی حکومی و ئەتەکێتی کاری فەرمانبەری مەدەنی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و کارگێری و دارایی چەند تۆمەتێکی هەڵبەستراو دەخەنە پاڵ فەرمانگەکەمان “.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گشت ئەو تۆمەتە هەڵبەستراوانە رەتدەکەنەوە و رێکاری یاسایی و کارگێری دەگرنەبەر بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەو کارە و دواى دەرئەنجامی رێکارە یاسایی و کارگێرییەکان، راستیەکان بۆ رای گشتى و سەرجەم رێکخراوە ناحکومییەکان دەخەنەڕوو.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە 6.4.2025 بەشێک لە بەڕێوەبەرانى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان لە ئەنجومەنى وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستلەکارکێشانەوەیان راگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆکاری گەندەڵى دارایى، کارگیڕى و یاسایی، ئەو بڕیارەیان داوە.

ژمارەیەک بەڕێوەبەر لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکا�...

ژمارەیەک بەڕێوەبەر لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان دەستیان لەکارکێشایەوە