شارەوانی هەولێر دەڵێت: تا یەک فەرمانبەر مابێت دابەشکردنی زەوی ناوەستێت - وێنە: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
بەو مەرجەی پێشتر سوودمەند نەبووبن
هەزار و 628 فەرمانبەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان زەوی وەردەگرن
964+
ژێوار خدر
فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.2025 رایگەیاند، زەوی بەسەر هەزار و 628 فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا لە هەرێم دابەش دەكرێت.
دەشڵێت، زەوی بەو مەرجە بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەشدەکرێت، کە پێشتر سوودمەند نەبووبن و هەمان ئەو مەرجانەیان لەسەر جێبەجێ بكرێت كە لەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم جێبەجێ دەكرێت.
روونیشیکردووەتەوە، ژمارەی فەرمانبەرانی هەریەك لە دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر، نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی و نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای دهۆك دیاری كراون كە هەزار و 628 فەرمانبەرن.