وەزیری شاروانی وادەڵێت

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و 240 هەزار فەرمانبەر تۆمار کراون 

964+

توانا نەقی

تا ئێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچووە و ئێستاش پرۆسەی كاركردن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لەلایەن لێژنەیەكی تایبەتمەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە رێكوپێكی بەڕێوە دەچێت ئەمە بە قسەی وەزیری شارەوانی.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گوشتوگوزاری هەرێم لە دوبەیەوە رایگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی پرۆسەیەكی بەردەوامە و ئێستاش زۆر بە رێكوپێكی و بێکێشە بەڕێوە دەچێت.

لەبارەی ئەو وەزارەتانەی لیستەكانیان تەواو نەكردبوو، ساسان عەونی دەڵێت، ئێستا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لێژنەیەكی تایبەتیان كار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكات و ئەو وەزارەتانەی كە لیستەكانیان تەواو نەكردبوو لیژنەکە سەردانی ئەو وەزارەتانەیان كردووە و هاوكاریان بوون بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە و لە هەموو شارەوانییەكانیش كاری پێویست لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكرێت.

رۆژی 27.3.2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بەخشینی زەوی بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا، تا ئێستا قۆناغێکی جێبەجێکراوە و نزیکە سێ هەزار فەرمانبەر سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی.

قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات