بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە لەکاتی وەرگرتنی موچە. فۆتۆ: حکومەتی هەرێم
سبەینێ دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان
لیوا هاوبەشەکان لە رێگەى “هەژمارى من”ـەوە هاوکارییەکانیان وەردەگرن
964+
وریا فەتاح
بڕیارە سبەینێ سێشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێگەى هەژمارى منەوە دابەشبکرێت.
پڕۆژەى هەژمارى من رایگەیاند، هاوکارییەکەى هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان بەشێوازى دیجیتاڵى لە رێگەى هەژمارى منەوە لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، دابەشدەکرێت.
ئەو کەسانەى سودمەند دەبن لەوەرگرتنى هاوکارییەکان لە رێگەى هەژمارى من بەم شێوەیەیە:
هەولێر
21 هەزار و 704
سلێمانى
17 هەزار و 60
دهۆک
12 هەزار و 690
بەگشتى: 51 هەزار و 490
روونیشى کردووەتەوە، هاوکارییەکان لەسەرتاسەرى ناوچەکان لە رێگەى ئامێرەکانى راکێشانى پارە بەردەست دەبن، لە ئێستاشدا، زیاتر لە 564 ئامێر لە زیاتر لە 200 شوێن داندراون کە سودمەندا لە رێگەى نامەى SMSـەوە، ئاگادار دەکرێنەوە لە بەردەستبوونى هاوکارییەکانیان.
موچەوەرگرانى لیوا هاوبەشەکان، لە هەرسێ پارێزگا دەتوانن هاوکارییەکانیان بە ئاسانترین شێوە رابکێشن، لە رێى ئامێرەکانى پارە راکێشان لە هەر سێ پارێزگاکە لە رێگەى ئەم لینکەوە.