دەستى کردووە بە کارکردن

دوکاندارێکى بازاڕى دارەسووتاوەکە چاوەڕێى نۆژەنکردنەوەى دوکانەکەیەتى

+964
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

پاککردنەوەى بازارى دارەسووتاوەکە لە پاشماوەى سووتاوییەکانى ئاگرەکەى دوو رۆژى رابردوو دەستى پێکرد، دوکانداران چاوەڕێن بە زوویى دەست بە کارى نۆژەنکردنەوە بکرێت.
سوهەیب عوسمان کە لە ئاگرەکەدا دوکانەکەى سووتاوە و وەکخۆى بە 964ـى وت، زیانى شەش ملیۆن دینارى پێگەیشتووە، لە ئەمڕۆوە قۆڵى لێهەڵکردووە و سەرقاڵى پاککردنەوەى پاشماوەى سووتاوییەکەیە.
ئەو دڵخۆشە بە قەرەبووکردنەوەیان و دەڵێت، بەدەمەوە هاتنى خەڵک و هاوخەمیان، بارى سەرشانیانى سووککردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سلێمانی بازاڕى کەلوپەلى دەستى دوو بەتەواوی سست بووە

لە سلێمانی بازاڕى کەلوپەلى دەستى دوو بەتەواوی سست بووە