دەستبەسەرداگرتنى مادەى هۆشبەر
پێى زانراوە و دەستگیرکراون
سەیر و دەگمەنە؛ قاچاخچییەکان مادەى هۆشبەریان لە ریخۆڵەى مانگادا شاردووەتەوە
964+
محەمەد فاتیح
بازرگانان و قاچاخچییەکانی مادە هۆشبەرەکان بەردەوام رێگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ بە قاچاخبردنی ئەم مادانە، لە حاڵەتێکى دەگمەن و سەیردا قاچاخچەکان لە ئەنبار ریخۆڵەى ئاژەڵیان بەکارهێناوە بۆ بەقاچاخبردنى ئەو مادانە.
چیرۆکى سەیروسەمەرەى بەقاخبردنى مادە هۆشبەرەکان زۆرن، لەوانە شاردنەوەی لە تایەی ئۆتۆمبێل و لەناو سەوزە و میوەدا، بەڵام سەیرترینان رەنگە ئەو حاڵەتەى ئەنبار بیت، کە قاچاخچییەکان مادەکانیان لە ریخۆڵەى مانگادا شاردووەتەوە، ئەوەش بە پێى لێدوانێکى عەبدول سەلام مەوعید دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئەنبار.
هەروەک پێى وایە، بەربڵاوترین مادە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکەدا بریتین لە کریستاڵ و کاپتاگۆن، لەم دواییانەدا ئالوودەبوان پەنایان بردووە بۆ دەرمانی وەکو کەپسولی لاریكا و سۆمادرین، ئەمە جگە لە جۆرەکانی تر کە لە عێراقدا بڵاوبوونەتەوە، وەک هێرۆین و حەشیش.
روونیشى کردووەتەوە، تەمەنی نێوان 15 بۆ 30 ساڵ دیارترین قوربانیانی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانن.
ئەو دادوەرە وتوشیەتى،” یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و پاڵنانی گەنجان بەرەو ئالوودەبوون، بێکاری و هەژاری و هەڵوەشاندنەوەی خێزانەكانه، باوترین شوێنەکان کە مادەی هۆشبەر بەسەر بەکارهێنەراندا دابەش دەکرێت بریتین لە کافێ و سەرتاشخانە و یانە شەوانەکان و شوێنی مۆلیدەی ئەهلی کە کارەبا بۆ ناوچەکان دابین دەکەن”.