سنووری زاخۆ
بە شۆفڵێك تەرمی شۆفێرێك لە ژێر شۆفڵەكەی دەرهێنرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
شوفێرێکی شوفڵ خەریكی چاككردنەوەی كێشەیەكی شۆفڵەكەی بووە، لە ناكاو كەوتووەتە ژێری، بۆ دەرهێنانی تەرمەكەشی شۆفلێكی تر دیكە هاتووە و كارەكەی كردووە.
ئەم ئێوارەیەی یەكشەممە 5.4.2025 دوای کاتژمێر 04:00 لە گوندی باچیکای سنووری ناحیەی رزگاری، شۆفڵێك كێشەی هەبووە و كاری نەكردووە، شۆفێرەكەی خەریك بووە چاكی بكات، بەڵام لەناكاو شۆفڵەكەی بەسەردا كەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
شۆفێرەکە تەمەنی دەوروبەری 40 ساڵە و خەڵکی زاخۆیە، بۆ کارکردن رۆیشتبووە گوندی باچیکا، ماوەیەك بە شۆفڵەكەی كاری كردووە، پێش ئەوەی كێشەی تێبكەوێت و بوەستێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی، کە هاوکات دانیشتووی گوندەکەیە بە 964 وت، “بە هاوار هاوار ئاگادارکرانی شوفێرێک کەوتووەتە ژێر شوفڵەکە، ناچار بە شوفڵێکی تر توانیمان تەرمەکە لە ژێر شوفڵەکە دەربهێنن و رەوانەی فریاکەوتنی زاخۆی بکەین”.
موقەدم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، “هەر لە کاتی رووداوەکە بەهۆی سەختی برینەکەی شوفێرەکە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گەیشتووە پزیشکی دادی زاخۆ، تیمی بەڵگەی تاوانیش بەرێگاوەن بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا