نمونەی چاپی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک - وێنە: وەزارەتی بازرگانی عێراق
بەغدا زۆرترینە
لە فۆڕمی خۆراک؛ داتای زیاتر لە 15 ملیۆن کەس بە ئەلیکترۆنی کراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
تا ئێستا 15 ملیۆن هاوڵاتی کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقین، ناویان خراوەتە ناو فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، ئەوەش لە کۆی 20 ملیۆن کەس.
پارێزگای بەغدا، وەک پایتەختی عێراق زۆرترین کاری ئەلیکترۆنی بۆ کراوە.
بە گوێرەی لێدوانێکی، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت کە میدیا خۆجێیەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە کۆی 20 ملیۆن کەس کە فۆڕمی خۆراکیان هەیە، داتاکانی 15 ملیۆن و 500 هەزار کەس بە ئەلیکترۆنی کراون.
تەنیا لە بەغدا، داتاکانی 771 هەزار هاوڵاتی نوێکراونەتەوە، لە پارێزگاکانی واست، سەڵاحەدین، میسان، دیوانییە، دیالە و ئەنبار پرۆسەکە بە خێرایی بەڕێوەدەچێت.
تاڵیب حەسەن، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەشی وتووە، رۆژانە داتای 250 بۆ 300 کەس نوێ دەکەنەوە، لە رۆژانی هەینی و شەممەش تیمەکانیان کار دەکەن.