لە کەرکوک
منداڵێک لەلایەن زڕباوکیەوە بەجگەرە و چەقۆی گەرم سوتێندراوە و داخکراوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە کەرکوک منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لەبەرامبەر پەیداکردنی کەمتر لە 30 هەزار دینار ، لەلایەن زڕ باوکیەوە جەستەی بەجگەرە دەسوتێنرێت و بەچەقۆی گەرمیش داخدەکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی ئامادە بە 964ـی وت، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لەنەتەوەی عەرەب رۆژانە لەشەقامەکانی گەڕەکی واستی شاری کەرکوک کلێنس دەفرۆشێت، دوێنی شەممە ئەو منداڵە دەبێتە جێگای سەرنجی مەفرەزەیەکی پۆلیسی ئامادە کە بەردەوام سەرقاڵی خوراندنی جەستەی بووە دوای ئەوەی پۆلیسێک پرسیاری لێدەکات هەرچەندە دەیەوەێت بیشارێتەوە، بەڵام پۆلیسەکە کراسەکەی بەری بەرز دەکاتەوە دەبینێت، جەستەی ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە، دەستبەجێ دەستکراوە بە لکۆڵینەوە.
سەرچاوەکە وتیشی،دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە دایکی شوی کردووە بـەکەسێکی دیکە و لەلایەن زڕباوکیەوە بەردەوام هەڕەشەی لێ کراوە کە نابێت رۆژانە لە 30 هەزار دینار کەمتر کار بکات، بۆیە بەو شێوەیە زڕباوکەکە ئەشکەنجەی داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکە و دۆسێکەی رادەستی پۆلیسی توندوتیژی خێزانی کراوە تاوەکو ئێستاش زڕباوکەکە دەستگیرنەکراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی