دیمەنی کانێکی بەرد لە دەربەندیخان.وێنە.قایمقامیەتی دەربەندیخان
بەهۆی نەبوونی مۆڵەت
لە دوو کانە بەردی دەربەندیخان هەش کەس دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەدواداچوونی کردووە بۆ کانە بەردەکانی سنووری قەزای دەربەندیخان و دەرکەوتووە کە دوو کانە بەرد پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە سنوری قەزای دەربەندیخان بەدواچوون کرا لەسەر ئەو کانە بەردانەی کە دەکەونە سنوری شاخی گوڵان، پاش دڵنیا بوونەوە لە مۆڵەتەكانیان دەركەوت دووان لەو كانە بەردانەی كاریان دەكرد مۆڵەتیان نییە و رێكاری یاسایی گیرایە بەر.
لە بەدواداچوونەکەدا هەشت کەس کە لەو کانە بەردانە کاریان کردووە دەستگری کراون و ژمارەیەک ئامێر و کەرەستەی بەکارهاتووش دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی رێنماییەکانی ژینگە، ئەگەر ئەو کارگانەی کاردەکەن رەزامەندیی ژینگەییان نەبوو، بە بڕی دوو تا چوار ملیۆن دینار سزا دەدرێن.