لەلایەن دەزگای مین
ژمارەیەك مین لە هەولێر پوچەڵكرانەوە
964+
محەمەد فاتیح
ژمارەیەك مین و پاشماوەی جەنگى لە چەند گوندێك و ناحیەی سەر بە پارێزگای هەولێر پوچەڵكرانەوە.
دوای ئەوەی هاوڵاتیانى هەولێر بۆ گەشت و هێنانی گیای بەهارە روویان لە دەرەوە کرد و مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیان بەرچاوکەوت، دەستبەجێ دەزگای مینیان لێ ئاگادارکردەوە.
تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین دەستبەحێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە گوندەکانی (سێلکێ و مێرۆس) سەر بە ناحیەی شێروان مەزن و لە گوندی کەکلێ سەر بە ناحیەی پیران و لە گوندی هەسنان سەر بە ناحیەی دیانا یەک مینی دژەکەس پوچەڵکرایەوە و پێنج پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەلایەن تیمی تەقاندنەوە گواسترانەوە.
دەزگای گشتی کاروباری مین هەمیشە رێنمایی هاوڵاتیان دەكات و ئاگاداریان دەكاتەوە كە سەلامەتی خۆیان بپارێزن لە كاتی رۆیشتنیان بۆ دەشتايیەكان و داوایان لێدەكات لەكاتی بینینی مین و تەقەمەنی لێی نزیك نەبنەوە و دەستكاری نەكەن، بەڵكو راستەوخۆ پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی دەزگای مین ژمارە 182.