بەرگری شارستانی سۆران چوون بۆ رزگارکردنی
ئۆتۆمبێلێک لە چیایەکی سیدەکان گیریخواردووە
964+
توانا نەقی
لە یەکێک لە چیاکانی قەزای سنووری قەزای سیدەکان ئۆتۆمبێلێک گیریخواردووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە هانایەوە و رزگاری بکەن.
بەرگری شارستانی سۆران ئەوەی بڵاوکردەوە، تۆتۆمبێلێک لە چیای گۆشینە لە سنووری قەزای سیدەکان گیریخواردووە و تیمەکانیان لە رێگان بۆ رزگارکردنیان.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، جارێ تەنیا ئەوەندە زانیارییان هەیە کە ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکەیان گیری کردووە خۆیان پەیوەندیان پێوەکردوون و تا تیمەکانیان نەگەیەن نازانن کێن و هۆکاری گیرخواردنەکەیان چییە.
زانیاری نوێ لەسەر ئەم هەواڵە:
لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆرانەوە ئەو ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیانەی لەچیای گۆشینە لە سنووری سیدەکان گیریان خواردبوو رزگار کران.
بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، ئەو هاوڵایانە خەڵکی پارێزای هەولێر بوون و بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لەو ناوچەیە کردبوو.