گوندێکی قەزای ئاکرێ

هاوڵاتییەک لە کاتی کارکردن بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە گوندی ئیستریانی سەر بە قەزای ئاکرێ هاوڵاتییەک لە کاتی کارکردن بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا، وتەبێژی تەندروستیی قەزایەکەش دەڵێت، تەرمەکە لە پزیشکی دادی ئاکرێ بووە و رادەستی خانەوادەکەی کراوە.

ئەمڕۆ شەممە 5.4.2025 لە گوندی  ئیستریانی لە ناحیەی بجیل، هاوڵاتیغەک بە ناوی “ئەسعەد عومەر” لە کاتی کارکردن کارەبای لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، ئاگادارکراوین لەسەر هەبوونی رووداوێک کە لە گوندی ئیستریانی هاوڵاتیەکی تەمەن 39 ساڵان کارەبای لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، تەرمەکەمان لە فریاکەوتنی ئاکرێ رەوانەی پزیشکی داد كرد و دوای تەواوبوونی پشکنین، رادەستی خانەوادەکەیان کراوە.

گوندی ئیستریانی دەکەوێتە ناحیەی بجیل لە سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پیاوێک لە بازاڕی ئیسکان کەوت و پێدەچێت گیانی لەدەست دا�...

پیاوێک لە بازاڕی ئیسکان کەوت و پێدەچێت گیانی لەدەست دابێت