شارەزوور
بۆرییە شکاوەکە چاککرایەوە و ئاوى خواردنەوە گەیشتەوە ماڵان
964+
بڕوا مەجید_شارەزوور
ئێوارەی دوێنێ هەینى، بۆریەکی هەشت ئینجى ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە شارەزوور شکا، بەوهۆیەوە چەند گەڕەکێک بێ ئاوبوون، هەر زوو پەیامنێرى 964 خۆى گەیاندە شوێنەکە و راپۆرتێکى بڵاوکردەوە، دواتر فەرمانگەى ئاوى شارەزوو بەڵێنیدا بە زووترین کات کێشەکە چارەشەر بکات.
بۆری سەرەکی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە شارەزوور شکا
ئەمڕۆ شەممە 5.4.2025، رەمەزان عارف، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور بە 964ـى وت،”دوێنێ دواى ئەوەى لە شکانى بۆرییەکە ئاگادارکراینەوە، قوفڵەکەمان گرتەوە و چاوەڕێمان کرد تا ئاوەکەى بەتاڵ بوو، هەروەک دوێنێ بەڵێنى چاککردنیمان بە 964 دا، ئەمڕۆ لە بەرەبەیانییەوە کارمەندەکانمان هەڵسان بە هەڵکەندنى شوێنى شکاوییەکە و چارەسەرمان کرد”.
وتیشى،” بۆریيەکە ئاوى هەردوو گەڕەکى بەختیارى و رزگاى و چەند دامودەزگایەکى حکومى و پارکێکى لەسەر بوو، بەڵام نەمانهێشت بێ ئاو ببن و بە زوویى چارەسەرمان کرد”.
ئاشکراشى کرد، دواى چاککردنەوەى ئاویان بۆ هەردوو گەڕەکەکە بەرداوەتەوە و ئێستا بێ کێشەن.
دەنگی گەڕەکەکەی شارەزوور گەیشتە شوێنی خۆی
پێداچوونەوە: وریا فەتاح