ڤیدیۆ کۆنفرانسى سودانى بۆ کردنەوەى 1000 قوتابخانە
پڕۆژەى عێراق چینى
سودانى 210 قوتابخانەى نمونەیى لە پارێزگاکانى عێراق دەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
سەرۆک وەزیرانى عێراق، 210 قوتابخانەى نموونەیى لە پارێزگا جیاجیاکانى عێراق کردەوە، ئەوەش لە چوارچێوەى رێککەوتنێکە لەگەڵ چین بۆ کردنەوەى 1000 قوتابخانە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکروەزیران محەمەد شیاع سودانى لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە 210 قوتابخانەی نمونەیی لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنی عێراق و چین کردەوە.
تەواوى پڕۆژەکە کردنەوەى 1000 قوتابخانەیە و بڕیارە تا کۆتاى مانگى نیسانى 2025، 250 قوتابخانە تەواو بکرێن.
جەختیش لەوەکراوەتەوە کە پڕۆژەی بیناسازی قوتابخانەکان بەپێی پلانەکان بەرەوپێش دەچێت.
قوتابخانەکان 12 پۆلى و 18 پۆلى و 24 پۆلین
حەیدەر مەجید، وتەبێژى ئەمیندارى گشتیى ئەنجومەنى وەزیران پێشتر رایگەیاندبوو، یەکەم قوتابخانە بە فەرمی لە 8ـى 1ـى 2024، لەلایەن سەرۆک وەزیران لە شاری ناسریە کرایەوە.
هەروەک ئاشکراى کردووە، بەپێى پلان و پڕۆژەکە حکومەت بەشدارییەکی بەرچاوی دەبێت لە کۆتاییهێنان بە دیاردەی قوتابخانەی دوو و سێ دەوامى لە عێراق.