بە لێزمە و هەورەتریشقەوەیە
ئەمڕۆ بارانە و سبەى خۆرەتاو
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ لە زۆربەى ناوچەکان باران دەبارێت و هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، بەڵام کەشى سبەینێ خۆرەتاوە و هەندێ کات نیمچەهەور.
وەک ئەوەى کەشناسى خستویەتییەڕوو، بۆ ئەمڕۆ شەممە 5.4.2025، ئاسمان بەگشـتى هەورو باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێ کات و شوێن دابارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
هەروەک پێشبینى کردووە، لە درەنگانی شەودا کەش سەقامگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت و سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.
لەبارەى پلەکانى گەرماوە، ئاشکرای کردووە کە پلەکانى گەرما 3 بۆ 5 پلەى سیلیزى بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :29 پلەی سیلیزی