دیمەنێک لە ژینگەی یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: کامەران سوبحان
وەک ئەرکی شەرعی دانراوە
لە وتاری ئەمڕۆی مزگەوتەکان باس باسی ژینگەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی باڵای ئامادەکردنی وتاری هەینی، سەر بە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، بابەتی وتاری یەکەم هەینی دوای مانگی رەمەزان و سەرەتای وەرزی بەهاریان تایبەت کردووە بە بابەتی ژینگە.
ئەمەش ناونیشانەکەیەتی، “پاراستنی ژینگە ئەرکێکی شەرعییە”.
ئەمڕۆ هەینی 4.4.2025، مامۆستای مزگەوتەکان لە هەرێمی کوردستان باسی ئەو بابەتە دەکەن، لە کاتێکدا وەک یەکەم هەینی خەڵکێکی زۆر روویان لە سەیرانگەکان کردووە.
شەش ئایەت لە چوارچێوەی سێ تەوەر بۆ ئامادەبووانی مزگەوتەکان دیاری کراوە، کە مامۆستایانی ئاینی وەک بەڵگەی ئاینی ئیسلام پشتی پێ ببەستن.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ی وت، دەیانەوێ بە درێژایی ساڵ بابەتی ژینگە یەکێک بێت لەو بابەتانەی کە مامۆستایانی ئاینی قسەی لەسەر بکەن.
ئەو وتی، لە رابردوودا، چەندین جار داوامان لە بەڕێزیان کردووە بۆ قسەکردن لەسەر تەوەری ژینگەیی و پێشنیارەکانی شیان قبوڵ کردووە.
مەلای گوندێک کە لە هەڵبژاردن دەرنەچووە، وتاری هەینی پێشکەش نەکرد