بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران. وێنە: سۆشیال میدیای هاتوچۆی سۆران
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران
هاتوچۆ کردن لە نێوانی هەولێر سۆران بۆ بارهەڵگر قەدەغەیە
964+
محەمەد فاتیح
بۆ ماوەی 10 کاتژمێر هاتوچۆکردنی بارهەڵگر لە سۆرانەوە بۆ هەولێر و بەپێچەوانەشەوە قەدەغەکرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران شۆفێرانی بارهەڵگرى ئاگادار كردەوە، ئەمڕۆ هەینی 4.4.2025 هاتوچۆكردن لە سۆران بۆ هەولێر و له هەولێریشەوە بۆ سۆران قەدەغەیە.
وتیشی، ئەو بارهەڵگرانەی لەجۆری ترێلە، قلاب و لۆرین ئاگادار دەکەینەوە، ئەمڕۆ هەینی لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەرۆ تا کـاتژمێر 10:00ـی شەو، هاتوچۆ کردن لەسۆران بۆ هەولێر بە پێچەوانەشەوە قەدەغەیە.
باسی لەوەشکردووە، ئەم بڕیارە بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی لەناوچە گەشتیاریەکان دراوه، داواشی لە شوفێران کردووە پابەندی ئاگاداریەکە بن بە پێچەوانەوە رێکاری یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.