تیمەکانی شارەوانی هەولێر لەکاتی رێکخستنەوەی شەقامەکان وێنە: شارەوانی هەولێر
لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە
شەقامەکانی لەنگەی کۆن، نوێ و دوو سایدی منارە رێکخرانەوە
964+
ژێوار خدر
شارەوانی هەولێر لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر چەند بازاڕ و شەقامێکی شارەکەی رێکخستەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، دوێنێ 3.4.2025 هەر یەک لە بازاڕەکانی لەنگەی کۆن، لەنگەی نوێ و دوو سایدی منارەیان رێکخستووەتەوە.
دەشڵێت، هەڵمەتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی ئەنجامدراوە و هۆشداریشییان داوە بە سەرجەم دوکاندار و کاسبکارانی ئەو ناوچەیەش بۆ پاراستنی پاک و خاوێنی شۆستەو شەقامەکان و
دروست نەکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ لەسەر موڵکی گشتی.
باسی لەوەشکردووە، کە دوکاندارەکان داوایان لێکراوە، کە پەردەکانی بەردەم دوکانەکانیان لابدەن لەپێناو دوورکەوتنەوە لە مەترسیەکانی ئاگر کەوتنەوە و رووداوی نەخوازراو .