ئیتاڵیا بڕێکی زۆر ڤیتامین D بەخشی بە هەرێمی كوردستان
964+
محەمەد فاتیح
تیمی پزیشکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا بڕێکی زۆر دەرزی جۆری ڤیتامین D بەخشی بە هەرێمی كوردستان.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە رێوڕەسمی رادەستکردن و وەرگرتنی بەخشینی بڕێکی زۆری دەرزی جۆری ڤیتامین D له سەربازگەی هێزی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا لە هەولێر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن تیمی پزیشکیی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا دابینکرابوو.
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند، لە ساڵانی رابردوو و تا ئێستاش ئیتاڵیا رۆڵی گەورەیان لە هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی دامودەزگاکانی تەندروستی هەبووە و چەندین جار پڕۆژەی گەورە و خێرخوازی جۆراوجۆریان هەبووە، سوپاس و دەستخۆشی بێ پایانی خۆی ئاراستەی حکومەت و هاوڵاتیان، باڵیۆز و کونسڵی گشتی، هێزەکانی هاوپەیمانانی ئیتاڵیا، رێکخراوەکانی ئیتاڵیا و دۆستەکانی هەرێمی كوردستان کرد.