دیمەنی مەفرەزەی هێزە ئەمنیەکان لە سۆران.وێنە.پۆلیسی سۆران
پلانی ئەمنی سەرکەوتوو بووە
لە سێ رۆژی جەژندا هیچ تاوانێک لە سۆران رووی نەداوە
توانا نەقی
پلانی ئەمنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بۆ رۆژانی جەژن بەسەرکەوتووی جێبەجێ کرا، ئەمە قسەی پۆلیسی سۆرانە و دەڵێت هیچ تاوانێک ئەنجام نەدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، پۆلیسی سۆران بە هەماهەنگی ئاسایش و ئاسایشی مێرگەسۆر و هاتوچۆ و بەرگری شارستانی پلانە ئەمنیەکەی جەژنی بەسەرکەوتووی جێبەجێ کردووە.
دەشڵێت، لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا هیچ تاوانێک لە سنوورەکەیان ئەنجام نەدراوە و هێزەکانیان لە ناوچە گەشتیارییەکان هەر لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
پۆلیس سوپاسی خەڵکی ئیدارەی سۆرانئش دەکەن کە هاوکاریان بوون لە رێگریکردن لە کێشە و ئەنجامدانی تاوان لە سنوورەکەیان.