پەروین شازادە هەواڵی کوشتنی رەتدەکاتەوە
“دووەمجارە دەڵێن دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە”
+964
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
چەند رۆژێکە دەنگۆ کوژرانی هونەرمەند پەروین شازادە لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، خێزان و خزم و کەسیان خستووەتە دڵەڕاوکێوە و دەشڵێت، ئاوها بڕوات بە دەستی خۆم دەیگرم و سکاڵای لەسەر دەکەم.
بۆ پشت راستکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە 964 لە نزیکەوە پەروین شازادەی بەسەرکردەوە و وتی، ئەمە دووەمجارە ئەم کارە دەکەن و دەمدەنە بەر دەستڕێژی گولە، هەواڵی کوشتن ئاسان نییە، ئەی هاوار کەسوکارمان هەیە و هەمووان پێی شڵەژان و تا درەنگانی شەو وەڵامی پەیوەندیم داوەتەوە.
وەک باسی کرد، دوو ساڵ بەرلە ئێستا سکاڵای تۆمارکردووە، بەڵام پۆلیسەکان پێیان وتووە ئەمە زۆر دەخەیانێت و ناچار وازی هێناوە، ئەمجارەیان هێندە پڕ و توڕەیە دەڵێت، بە بۆن دەیدۆزمەوە و دەیگرم.
لەنێوان ئەم باس و خواسەدا پرسیاری کاری نوێمان لە پەروین شازادە کرد و وتی، بۆ دوای جەژن رەنگە دەستپێبکەینەوە و دەمەوێ سوپرایز بێت، دەربارەی هونەری ئێستاش رای باش نەبوو، پێی وابوو بووەتە چێشتی مجەوەر و هەرچی هەڵدەستێ دەڵێ هونەرمەندم.
پێداچوونەوە:پەری ساڵح