هەولێر
ماتۆڕسوارێک و سەرنشینێكی لەگەڵی گیانیان لەدەست دا
+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە رووداوێكی هاتوچۆدا ماتۆڕسكیلێک خۆی بە دارێك كێشا لە شەقامی شەست مەتریی هەولێر، لە ئەنجامدا ماتۆڕسوارەكە و سەرنشینێک، كە لەگەڵیدا بووە، گیانیان لەدەست دا.
سەرچاوەیەک لە نێو پزیشکی دادی بە 964ی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیکی کاتژمێر یەک، لەسەر شەقامی 60 مەتری لە نزیک چوارڕیانی شەقامی ئەلبان، ماتۆڕسکیلێک خۆی كێشاوە بە یەکێک لە دارەکانی شەقامەکە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا، كە ماتوڕسوارەكە و سەرنشینیكی بوون”.
یەکێک لە کەسوکارەکانی یەكێك لەو هاوڵاتییانەی گیانیان لەدەست دا، بە 964ی وت، “محەمەد حەسەن و ماردین محەمەد، کە خزمی یەکترن و تەمەنیان 18 ساڵان و 22 ساڵانە، بەهۆی رووداوەكە گیانیان لەدەستداوە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجە
13 كەس گیانیان لەدەست دا و 5یش بریندار بوون
بڕیارە جەنجاڵیی رێگای گەلی عەلی بەگ نەمێنێت
دوا شەش مانگ پردەکەی زارگەلی کرایەوە
"ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە"
لە رووداوێکی هاتوچۆدا رۆژنامەنووسێک لە کەرکوک گیانی لەدەستدا
"پردەکە کێشەی نییە و خەتای شۆفێرانە"
حافز پردە نەگبەتەکەی رێگای هامڵتۆن؛ هەر بارهەڵگرەو خۆی پێدەگیرسێنێتەوە
رووداوی هاتوچۆ