دیمەنى بارانبارین
رەوشی سەقا
ئەمڕۆ هەر هەور و باران دەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەشناسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و تاوەباران و بروسكەش بەردەوام دەبن.
بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، رەوشی سەقای ئەمڕۆ چوارشەممە 2.4.2025ی بڵاوكردەوە و تێیدا ئەوە روونكراوەتەوە، ئاسمان بە گشـتى هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، زیاتریش لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەریی دابارین زیاتر دەبێت، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، تەنیا لە بەشی باکوور و باکووری رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆڵەکە تا درەنگانی شەو دەمێنێ.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، خێرایى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت بە خێرایی 15- 25 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، هەندێ کاتیش چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت .
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، كەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما 2-3 پلە نزم دەبێتەوە، بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، جگە لەوە مەوداى بینین /( 7 – 9) کم دەبێت، لەکات و شوێنی دابارینیشدا ( 4-6 ) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان :31 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 23 پلەی سیلیزی