"کامێرای چاودێری دانراوە"

ئەوە نەما بەدڵی خۆت لە رێگای سەیرانگای ژاڵەناو زبڵ و خاشاک فڕێ بدەیت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەسەر رێگای قەزای دەربەندیخان بۆ سەیرانگای ژاڵەناو، کامێرای چاودێری دانراوە بۆ ئەو کەسانەی لەو رێگایە زبڵ و خاشاک فڕێدەدەن، ھەرکەس ئەو کارە بکات سزا دەدرێت.

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ـی وت،” پێشتر چەندینجار ئەو رێگایەمان پاککردووەتەوە و ئاگاداریمان بڵاوکردووەتەوە کە ھاوڵاتیان لەو جێگایە زبڵ و خاشاک فڕێنەدەن، بەڵام سوودی نەبووە و دواتر پیسکراوەتەوە”.

“ئەمڕۆ دوو کامێرای چاودێریمان لەو رێگایە داناوە، لەلایەن پۆلیسەوە چاودێری دەکرێت، کە دەوام کرایەوە ئەو رێگایە خاوێن دەکەینەوە و چەند مێز و کورسیەک دادەنێین و دەیکەین بە جێگایەکی پشودان بۆ گەشتیاران”،سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،”دوای خاوێنکردنەوە ھەرکەسێک لەو جێگایە زبڵ و خاشاک فڕێبدات سزا دەدرێت، سزاکەش یان بە مادیی دەبێت یاخود دەدرێتە دادگا”.

پێداچوونوە: توانا نەقی

بازاڕ و کۆڵانەکانی سۆران لە زبڵ و خاشاکە زۆرەکە پاکدەک...

بازاڕ و کۆڵانەکانی سۆران لە زبڵ و خاشاکە زۆرەکە پاکدەکرێنەوە