لەسەر رێگای سەیدسادق - پێنجوێن
باوک و کچێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
+964
بڕوا مەجید – سەیدسادق
لەسەر رێگای سەیدسادق بۆ پێنجوێن لەنزیک گوندی کەچەڵی رووداێکی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان روویدا بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووکەسیش برینداربوون.
ئاراس محمد عەلی، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بۆ 964 وتی، ” بەهۆی ئەو رووداوەی لەسەر رێگای سەیدسادق بۆ پێنجوێن روویدابوو ، تەرمی دوو هاوڵاتی گەیەندرانە نەخۆشخانەکەمان کە دانەیەکیان پیاوێکە 52 ساڵە و ئەویتریان کچێکە و 15 ساڵە و کچ وباوکن،
وتیشی، هەر لەهەمان رووداودا دوو کەس برینداربوون کە کوڕ و دایکن، سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، دوای چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون و تەرمەکانی نێردراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی