چه‌ند دیمه‌نێك له‌داوى سووتانى ناوهندهكهى دیبه‌گه... وێنه: مۆزه‌خانه‌ى ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێر.
مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر واده‌ڵێت
ئه‌و ناوەنده ئەرشیفییه‌ى له دیبەگە سووتا ئه‌رشیفى 95 ساڵى رابردووى په‌روه‌رده‌ى كۆكردبووه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى سووتانى ناوەندێكى ئەرشیفی له دیبەگەى سه‌ر به هه‌ولێر، ئاشكرابوو كه ناوه‌نده‌كه ئه‌رشیفى په‌روه‌رده‌یی 95 ساڵى رابردووى سنووره‌كه‌ى كۆكردبووه‌وه.
موزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر ئه‌م قسه‌ى سه‌ره‌وه‌ى كردووه و ده‌ڵێت “دەستێكی رەش و تێكدەر لە هەوڵێكی ترسنۆكانەیاندا ئاگری لە ناوەندی فەرهەنگی ئەرشیفی دیبەگە بەرداو ئه‌م زیانه‌یان به مێژوو و ئهرشیفهكهى گه‌یاند.
شێرزاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى راگیهاندنى مۆزه‌خانه‌كه به 964ـى راگه‌یاند “ئەم ناوەندە فەرهەنگیە جگە لە كۆكردنەوەی ژمارەیەك لە كەلوپەلی كلتووری، لە هەمان كاتدا ئەرشیفی پەروەردە و خوێندنی سەرەتای سییەكانی كۆكردۆتەوە”.
داواكاریشه لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی ئەو رووداوە بکەن و ئەنجامدەرانیشی بەسزای خۆیان بگەن.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى 29.3.2025 ناوەندى فەرهەنگ و ئەرشیفى دیبەگە ئاگرى گرت، ئه‌وكات عەدنان حاجى کاکە، سەرپەرشتیارى ناوەندهكە بە 964ـى وتبوو، پەنجەرەى ناوەندەکە شکێنراوە و ئاگر خراوەتە ژوورەوە، بەهۆیەوە سووتاوە.
به‌قسه‌ى عه‌دنان، بەرگرى شارستانى و تیمى کارەبا دڵنیاییان پێداون کە بە دەست سوتێنراوە، چونكه کارەباکەشى کێشەى نەبووە.