دیمەنێکی کاتی سەدانی لیژنەکانی قایمقامییەت بۆ یەکێک لە خواردنگەکان... وێنە؛ قایمقامییەتی سلێمانی.
نوێنه‌ری ته‌ندروستی دەڵێت؛ یەکەمینین
ئایا له رووی ته‌ندروستییه‌وه سلێمانی خاوێنترین شاری عێراقه؟
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردان و بهداچونهكانیان بۆ چێشتخانه و ریستۆرانت و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌شتیاران رووی تێده‌كه‌ن كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه سلێمانی خاوێنترین شاری عێراقه.
ئه‌م قسه‌یه له‌سه‌ر زارى ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاوبووه‌ته‌وه و قایمقامییه‌تى سلێمانیش ئه‌مڕۆ له سۆشیاڵ میدیاكه‌یدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە کاتێکدا هیچ ئامارێکییان باس نەکردووە باس لەوە بکات کە لە رابردوو و تەنانەت ئێستاشدا کامە شاری عێراق لەم رووەوە خاوێنترینیان بووە.
به‌قسه‌ى ئازاد نه‌بى، “له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و رۆژانی جه‌ژن ته‌واوى چێشتخانه و ریستۆرانت و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌شتیاران و میوانه‌كانی شاری سلێمانی رووی تێده‌كه‌ن، پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردنن و له شوێنه‌كانیان سه‌رپێچییه‌ك تۆمارنه‌كراوه په‌یوه‌ندی به‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێت”.
ده‌شڵێت، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه ده‌كات و هیوادارن كه هه‌میشه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن بن، كه به‌هاوكاری ئه‌وان ئێستا سلێمانی خاوێنترین شاری عێراق و هه‌رێمه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی پێكهێنانی لیژنه‌كان پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه به‌مه‌رج و رێنماییه‌كان نه‌ك سزادان و زیانگه‌یاندن كار و بازاڕی هیچ شوێنێك.