منداڵانی سلێمانی

دڵیان زۆر خۆشە بە جەژن و جەژنانەشیان وەرگرتووە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

منداڵانی سلێمانی لە یەکەم رۆژی جەژندا هاتوونەتە دەرەوە و لە شاری یاری و بە یاریکردن کاتەکانیان بەسەر دەبەن و باسی جەژنەکەیان بۆ پەیامنێری 964 دەکەن.

هەموویان جەژنانەیان وەرگرتووە و دڵیان زۆر خۆشە، یەکێکیان دەڵێت، “ئەمە خۆشترین جەژنە لە هەموو تەمەنمدا”.

لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی موسڵماندا جەژن تامیکی جیاوازی هەیە بۆ منداڵان، لەگەڵ ئەوەی لە جەژندا جلوبەرگی نوێ دەکڕن و خۆیان دەگۆڕن و بە کۆڵانەکاندا دەگەڕین بۆ جەژنە پیرۆزە کردن و کۆکردنەوەی نوقڵ و چوکلێتی جەژن، لە هەمان کاتدا وەک نەریتێکیش لەلایەن خێزان و کەسە نزیکەکانی منداڵەکانەوە بڕێک پارەیان پێدەبەخشرێت کە پێیدەڵێن “جەژنانە”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بۆ ئاسوودەیی هاوڵاتییان و گەشتیاران جەژنیان لەگەڵ ماڵ ...

بۆ ئاسوودەیی هاوڵاتییان و گەشتیاران جەژنیان لەگەڵ ماڵ و منداڵیان نەكرد