جەژنەکەیان لێتێکچووە و لێیانبووە بە جەژنی قوربان

پارێزگاری هەولێر خوانی نیوەڕۆی جەژنی لە ماڵی دنیادیدەکان نۆش کرد

964+

شۆڕش قادری

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر خوانی نیوەڕۆی یەکەم رۆژی جەژنی لە ماڵی دنیادیدەکان نۆش کرد و دیاریشی پێدان.

پەڕەی تایبەتی پارێزگای هەولێر لە فەیسبووک چەند وێنەیەکەی بەسەرکردنەوەی ماڵی بەساڵاچووانی لەلایەن ئومێد خۆشناو بڵاوکردووەتەوە، بەڵام هەڵەیەکی بچووکیان کردووە و نووسیویانە، وەک نەریتی ساڵانەی خۆی، ئەمرۆ یەکشەممە 30.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەیەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا (لەبری جەژنی رەمەزان) سەردانی بەساڵاچووانی هەولێری کرد و لە لایەن بەڕێوەبەری ماڵەکە و چاودێران و تەواوی ئەو بەساڵاچووانەوە پێشوازی لێکرا.

پارێزگاری هەولێر خوانی نیوەڕۆی جەژنی لە ماڵی دنیادیدەکان نۆش کرد

ئاماژە بەوەشکراوە، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە لە دۆخی بەساڵاچووانی پرسیوە و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی مادی و مانەوی نیشانداوە، داواشی کردووە کۆمەڵگە رێز لە دنیادیدە وبەساڵاچووان بگرێت و بەردەوام هاوکاری و یارمەتیدەریان بێت.

ئومێد خۆشناو دیاری و هاوکاریشی بەسەر بەساڵاچوواندا دابەش کرد.

محافز بەتەنیا نەبوو و یوسف چاوشین قازی بەڕێوبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و شێخ زەیتۆ بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر و عەمید خەسرەو بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی دیوانی پارێزگا و ناز جەلال بەرێوەبەری  Ejcc، یاوەرییان کرد کە بۆ نانی بەیانی جەژنیش، لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێر بوون.

300 ژینگەپارێزی هەولێر داوەتكران و جەژنانەشیان وەرگرت

300 ژینگەپارێزی هەولێر داوەتكران و جەژنانەشیان وەرگرت