دیمەنێک لە گواستنەوەی بریندارەکان _ وێنە: تەندروستی سلێمانی
داتای تەندروستی سلێمانییە
لە شەش کاتژمێردا؛ 21 هاوڵاتی بریندار و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کاتژمێر 2:05 خولەکی پاش نیوەڕۆ، تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی شەش کاتژمێری رابردوو، 21 حاڵەتی برینداری رووداوی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار.
ئامارەکە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆی وەرگرتووە و رووداوەکانی داتا کردووە.
تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی باسی لەوەکردووە، لەو 21 حاڵەتە، 13 حاڵەتیان رووداوی ئۆتۆمبێل بووە، هەروەها هەشت حاڵەتیان رووداوی ماتۆڕسکیل.
لەو رووداوانەدا جگە لە بریندارەکان، دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانە بێت کە 964 تۆماری کردووە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی تا هەمان کات، بەیانی یەکەم رۆژی جەژن و تا پاش نیوەڕۆ، پێنج رووداوی هاتوچۆ و پێکدادان لە ناوەندی شار و دەوروبەری روویانداوە.