ماڵێک بۆ کۆبوونەوەی نابیستەکان

بەدەست قسە دەکەن و بەدڵ لێیتێدەگەن

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

چایخانەیەک لە شاری کەرکوک بووەتە ماڵێک بۆ کۆبوونەوەی نابیستەکانی عێراق و کاتەکانیان لەوێ بە دۆمینە و تاوڵە کردن بەسەر دەبەن.لەم چایخانەیە تەنیا دەنگی پیاڵە دێت، بەڵام لەم بێدەنگییەدا پەیوەندییەکی قوڵ هەیە، زمانێک کە هەموویان یەکدەخات، ئەویش زمانی ئاماژەیە.

عیسام فەوزی، خاوەنی چایخانەکە بۆ 964 دەڵێت، ئەو کەسانە بێدەنگ و بێ کێشەن و لە هەموو ناوچەکانی عێراقەوە بە ژن و پیاوەوە لەم چایخانەیە کۆ دەبنەوە.

دەشڵێت، باوکم لە ساڵی 2013 بڕیاریدا ئەم شوێنە تایبەت بکات بەم کەسە نابیستانە و بێ بەرامبەر بێن لەو شوێنە کات بەسەر بەرن.

چایخانەکە شوێنێکە کە جیاوازی زمان، کلتور و رەچەڵەکی تێدا ناکرێت، بەڵکو هۆکارێکە بۆ نزیک خستنەوەی زیاتری مرۆڤەکان لەیەکتر.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

 مام عومەری نابیست خوا رۆژدەکاتەوە ناوبازاڕی سلێمانی �...

 مام عومەری نابیست خوا رۆژدەکاتەوە ناوبازاڕی سلێمانی پاک دەکاتەوە