لە چوارقوڕنە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون
964+
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
لە شەقامی شەستی چوارقوڕنە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
عەلی عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت،”کاتژمێر 08:30 خولەکی ئەمشەو 11.4.2025، لە شەقامی شەستی چوار قوڕنە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی فۆرد و نیسان سەنی بەیەکیاندا کێشاوە و لە ئەنجامی رووداوەکە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوتی دیکەش برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە چواریان پیاون،دوو کەسیان ژن و یەکێکیشیان منداڵە، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە، پیاوە.
هەر ئەمشەوە لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا و بەدیاریکراوی لە سنووری نێوان خورماتوو – داقوق، ئۆتۆمبێلێک لەجۆری فۆرد وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری