964 دەنگ و خەمی ئەوی گەیاند

دەرگەی رەحمەت لە ژینگەپارێزەكەی ئاغجەلەر كرایەوە

+964

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

ژینگەپارێزێك دوای ئەوەی موچەكەی ون كرد، 964 كارێكی بۆ كرد ئیتر دەرگەی رەحمەتی لێكرایەوە و بەو جەژنە هاوكاری و پێداویستی باشی بۆ خۆی و ماڵ و منداڵەكانی دابین كرا.

محەمەد خەلیل کارمەندی پاککەرەوەیە لە شارەوانیی ناحیەی ئاخجەلەر، باوکى سێ منداڵە و لە خانووى کرێدا دەژیت، موچەکەى 425 هەزار دینارە و 14 ساڵە کارمەندى پاککەرەوەى شارەوانییە، بەڵام دوێنێ كاتێك موچەكەی وەردەگرێت، لێی ون دەبێت و ئیتر پەیامنێری 964 دەنگ و خەمی ئەوی گەیاند، لە ئەنجامیشدا نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك خێرخواز و كەسانی دڵسۆز بۆ هەژاران، دەستی هاوكارییان بۆ محەمەد خەلیل درێژ كرد و دڵی خۆی و منداڵەكانیان خۆش كرد، بە جۆرێك جگە لە موچە ونبووەكەی، هاوكاری و سەبەتەی خۆراك و شتی دیكەشیان بۆ دابین كرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاوكارى جیاواز بۆ ژینگەپارێزه‌كه‌ى ئاغجەلەر كۆ‌كرای...

هاوكارى جیاواز بۆ ژینگەپارێزه‌كه‌ى ئاغجەلەر كۆ‌كرایه‌وه‌