"هیچ راگەیاندراوێكمان نەبووە"

نووسینگەی سیستانی: سبەی 29ی رەمەزانە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق عەلی سیستانی بڵاویكردەوە، هیچ راگەیاندراوێكیان بڵاونەكردووەتەوە سەبارەت بە جەژن و لای ئەوان سبەی 29ی رەمەزانە.

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق عەلی سیستانی ئەمڕۆ شەممە 29.3.2025 لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەیان بەوە كردووە، هیچ راگەیاندراوێك لە نووسینگەكەی ئەوانەوە سەبارەت بە جەژن دەرنەچووە و لای ئەوان سبەی 29ی رەمەزانە.

ئەمە لە كاتێكدایە سبەی لە هەرێمی كوردستان، سعودیە و ئیمارات و قەتەڕ و توركیا و چەند وڵاتێكی دیكە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

هاوكات وەقفی سووننی لە عێراق ئەم ئێوارە لە راگەیاندراوێكدا، سبەی وەك تەواوكەری مانگی رەمەزان راگەیاند و دووشەممەیان كردە جەژن.

دیوانی وەقفی سووننی: سبەی تەواوكەری مانگی رەمەزانە و د...

دیوانی وەقفی سووننی: سبەی تەواوكەری مانگی رەمەزانە و دووشەممە جەژنە