نرخی نەوت بەراورد بە پار و پێرار لەم رۆژەدا نزمترە
جیاوازییەکە ببینە
نرخی نەوت بەراورد بە پار و پێرار نزمترە
964+
شۆڕش قادری
نرخی نەوت لە نۆیەمین رۆژی بەهاری ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار و پێراریش لەم کاتەدا نزمترە و لە خوار 74 دۆلارەیەوە.
ئەمڕۆ شەممە 29.3.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73 دۆلار و 63 دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.54٪ دابەزیوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 69 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.80٪ دابەزیوە.
لەکاتێکدا سالی پار لەم رۆژەدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕی جیهانیی نەوت، بە 87 دۆلار و 95 سەنت و تێکساسـیش بە 83 دۆلار بوو، ساڵی پێشووتریش برێنت بە 79 و تێکساس بە 73 دۆلار بوو.
شارەزایانی بازاڕی نەوت، هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێننەوە، لەوانەش پلانەكانی رێكخراوی ئۆپێك پلەس و باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و روسیا.