وێنەکێشەکەی دیوارەکانی سەهۆڵەکە وادەڵێت

“لە کوردستان شتێکمان نییە بەناوی دیواربەند”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

هونەرمەندی شێوەكار رەئوف حەسەن، کە یەکێکە لە شێوەکارە دیارەکانی شارە حەیاتەکە وەک جاران حەوسەڵەی کێشانی تابلۆکانی سەر دیوارەکانی سەهۆڵەکەی نەماوە و دەشڵێت، لە کوردستان شتێکمان نییە بەناوی دیواربەند.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 رەئوف حەسەن دەڵێت، ئەو چوار جار وێنەی دیوارەكانی سەهۆڵەكەی كێشاوە، هونەری دیواربەند كاریگەریەكی زۆری لەسەر هاونیشتیمانیان هەیە و دەبێت بە وریایەوە كاری لەسەر بكرێت.

بە بۆچونی ئەو هونەرمەندە لە هەرێمی كوردستان شتێكمان نییە بەناوی هونەری دیواربەند، بەداخەوە تائێستاش هەر بە شێوازێكی تەقلیدی ئەم هونەرە ئەنجامدەدرێت ، لەگەڵ ئەوەشدا دیواربەندی جوانكراوە و هاوڵاتیان چێژی لێ دەبینن.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتح

لە رۆژی جیھانی شێرپەنجە پێشانگایەکی شێوەکاری لە بازاڕ...

لە رۆژی جیھانی شێرپەنجە پێشانگایەکی شێوەکاری لە بازاڕی کەلار کرایەوە