بلیت بە سێ تا 15 هەزار دینارە

ئەوەنەما بەبەلاش بچیى سەیرى یارى نەورۆز بکەى

+964

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

لەمەودوا بینینى یارییەکانى یانەى نەورۆز بە بلیتە، هاندەر دەبێت 3 تا 15 هەزار دینار بدات بۆ ئەوەى بچێتە یاریگاوە.
یاریگاى نەورۆزى سلێمانى، ئەمساڵ شەقامى وەرزشى سلێمانى گەرم کردووە و هەرکاتێک نەورۆز یارى هەبووبێت، هەزاران هاندەر چوونەتە یاریگا و هانى یانەکەیان داوە.

نەوا لەتیف بەرپرسی راگەیاندنی یانەی نەورۆز بە 964ـى وت،”بەهۆی لۆد و قەرەباڵغییەکى زۆر بۆ بینینی یارییەکان لە یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز، یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاگادارى کردینەوە نابێت بەو شێوەیە هاندەران سەردانی یاریگاکە بکەن و دەبێت رێکى بخەنەوە.

بۆ رێکخستنەوەى هاندەران و چوونەژوورەوەى هاندەرى رێگەپێدراو، یانەى نەورۆز بڕیاریداوە لەمەودوا چوونەژوورەوە بکات بە بلیت.

” یاریگای نەورۆز نزیکەی 15 هەزار هاندەر لەخۆی دەگرێت، نرخی بلیتی ئاسایی سێ هەزار دینارە و شوێنی میوانی تایبەت (ڤى ئاى پى) بە 15 هەزار دینارە، دەتوانرێت بەو داهاتەش یارمەتی یانەکەی پێ بدرێت”، بەرپرسى راگەیاندنى یانەى نەورۆز وا دەڵێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

یانەی سلێمانی دەكرێتە ركابەری یانەی نەورۆز و بەهۆی یار...

یانەی سلێمانی دەكرێتە ركابەری یانەی نەورۆز و بەهۆی یارییە ئاگرینەكانیشەوە یارییەك هەڵوەشایەوە