هەمووی لەناوبرا

لە چەمچەماڵ دەستبەسەر 90 کیلۆ گۆشت و قیمە و جگەردا گیرا

964+
محەمەد فاتیح

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستیان بەسەر بڕی دەیان کیلۆ گۆشت و قیمە و جگەری بەستووی قەدەغەکراودا گرت.

قائیمقامیەتى قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە لیژنە هاوبەشەکانيان بەمەبەستی بەدوداچون بۆ شمەکی خراپ و بەسەرچوو نەشیاو بۆ خواردن بە یاوەری لەگەڵ لیژنەکانی ناحیەی تەکیەی جەباری سەردانی مارکێتەکانی ناو ناحیەکەیان کرد.

رونیكردەوە لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر بڕی 90 کیلۆ گۆشت و قیمە و جگەری مریشکی قەدەغەکراو و نەشیاو بۆ خواردن گیرا، دوو شوێنيش داخران و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکرێت، پاشان ئەو جگەر و گۆشتەی دەستی بەسەرداگیرابو لەناوبران.

لیژنەكە هەموو شوێنەکانى ئاگادارکردەوە ،کە پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان بن بەپێچەوانەوە لەکاتی بونی خواردن و خواردنەوەی خراپ و بەسەرچوو خاوەنەکانیان رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبنەوە.

کولێرە بەقیمە و پیتزای شار لە چەمچەماڵ داخرا

کولێرە بەقیمە و پیتزای شار لە چەمچەماڵ داخرا