16 كەس

لە وڵاتانی ئاسیاوە هاتبوون و لە سلێمانی دەستگیر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەیی هێزەكانی سنوور دەستگیرکردنی 16 كەسی بە رەگەز ئاسیایی راگەیاند کە هەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنووری سلێمانیی بێنە ناو هەرێمی كوردستان و عێراقەوە.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی ئەرکەکانی فەرماندەیی هێزەكانی سنوور لە رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، لیوای سێی سنوور لەناو فەرماندەیی سنووری هەرێمی یەکدا 16 كەسیان دەستگیر كرد، کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئەوانەی دەستگیركراون خەڵكی وڵاتانی ئاسیان و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و رێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

رۆژی 24ی مانگی رابردووش 5 كەس دەستگیر كران، كە بە هەمان شێوە هەوڵیان دابوو لە سنوورەكانی سلێمانی و بەسڕەوە دزە بكەنە ناو هەرێمی كوردستان و عێراقەوە.

مانگانه‌ لانیكه‌م 4 كۆڵبه‌ر له‌ناوچه‌ سنووری و شاخا�...

مانگانه‌ لانیكه‌م 4 كۆڵبه‌ر له‌ناوچه‌ سنووری و شاخاوییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌