هەڤاڵ ئەبوبەکر
“وریا نەبین میدیا دەبێت بە بەشێک لە بانگەشەى تاوان”
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
دواى دەستپێشخەرییەکەى 964 بۆ راگرتنى رووماڵى رووداوەکانى کوشتن و هاتنەسەرخەتى داواکارى گشتى، پارێزگارى سلێمانى دەڵێت: هەنگاوەکەى لەجێى خۆیەتى، چونکە هەرشتێک نەزمى ئاسایش و تەندروستى و دەروونى کۆمەڵگە تێکبدات دەبێت رێى لێبگیرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکرد، پارێزگارى سلێمانى کە خۆى پێشتر میدیاکار و مامۆستاى بەشى راگەیاندن بووە، لەبارەى نوسراوەکەى فەرمانگەى داواکارى گشتى بۆ رێگریکردن لە رووماڵى کوشتن، بە 964ـى وت،”هەرشتێک شیرازە و دەروون و تەندورستى کۆمەڵگە تێکبدات دەبێت رێى لێبگیرێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ نوسراوەکەى فەرمانگەى داواکارى گشتین”.
وریا نەبین، میدیا دەبێت بە بەشێک لە بانگەشەى تاوان
بەوتەى هەڤاڵ ئەبوبەکر، لەگەڵ شاردنەوەى تاوانباران نین، بەڵام کەیسى تاوان شوێنەکەى لە دادگایە نەک میدیا.
22ـى ئەم مانگە، 964 دەستپێشخەرییەکى راگەیاند بۆ رووماڵنەکردنى رووداوەکانى کوشتن، دواتر چەند دەزگایەکى میدیایى پاڵپشتیان کرد و بڕیاریاندا رووماڵى کوشتن رابگرن، دوێنێش فەرمانگەى داواکارى گشتى سلێمانى بە نوسراوێک هۆشداریدا کە نابێت میدیاکان رووماڵى رووداوەکانى کوشتن بکەن.
پێدااچوونەوە: وریا فەتاح
وریا فەتاح: 964 لە نوقتەی هێزەوە بڕیاریداوە رووماڵی هەواڵی کوشتن نەکات